ڕۆڵ پۆلی کەربۆنات

تایبەتمەندی تەکنیکی پلێیتی لوولکراوی پۆلی­کەربۆنات:

پلێیتی لوولکراوی پۆلی­کەربۆنات بە هەبوونی خۆڕاگرییەکی زۆری پۆلی­کەربۆنات لە بەراوردکردن لە لایەری پۆلی­ئێتیلێنیدا، هەوەڵین هەڵبژاردە بۆ گۆڕینی داپۆشەری گوڵخانەکانە. هەروەها کێشی سووک و تایبەتمەندی جیاکەرەوەیی  پلێیتی پۆلی­کەربۆنات لە قازانجەکانی تری ئەم بەرهەمەیە کە دەبێتە هۆی کەم­کردنەوەی دەکارکردنی وزە. هەروەها خۆڕاگری باش لە ئاست بارودۆخی کەش و هەوا(تیشکی خۆر و با و باران و بەفر و...) و بەردوامی قەبارە و ڕوون بوون و خۆڕێکخەری ئەم بەرهەمە بۆتە هۆی ئەوە کە لە دەکارکردنە زۆرەکاندا کەڵکی لێ­وەربگیرترێ.

قەبارەی بەرهەم:

پلێیتی  لوولکراوی پۆلی­کەربۆنات لە قەبارەکانی خوارەودا بەرهەم دەهێندرێ:

ئەستوورایی

0.8mm تاکوو 2mm

پانایی

135cm و 160cm

درێژایی

درێژایی بە دڵی خۆت

ڕەنگ

لە ڕەنگی جۆراوجۆردا

پلەی گۆڕینی شێواز

135~140

 

هەر دووک لای پلێیتی  لوولکراوی پۆلی­کەربۆنات بە لایەرێکی تەنکی پارێزەری ڕووبەر دادەپۆشرێ .

لەسەر لایەکی پلێیتەکە کە خاوەنی لایەری خۆڕاگرە لە بەرانبەر تیشکی uv ، چەند بابەتێک سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندن و پاراستنی پلێتەکە نووسراوە.

قازانجەکان:

پلێیتی لوولکراوی پۆلی­کەربۆنات بە تێپەڕاندنی لەسەدی زۆری تیشک و خۆڕاگر لە ئاستی پلەی گەرمای زۆر و خۆڕاگر لە ئاست لێدان و لێکەوتنی زۆردا لە بەراوردکردن لەگەڵ شووشە و هەروەها خۆڕاگر لە ئاست زۆربەی مادە کیمیایی و توێنەرەوەکان و هەروەها توانایی فۆڕم­وەرگرتنی زۆر بۆ جۆرەکانی داپۆشەری  گوڵخانە، کڵاوڕۆژنەی هەیوان، داپۆشەری سەقفی مەلەوانگە و... جێگرێکی گونجاوە.

 

ناونیشانی

ناونیشانی ناونیشانی نووسینگەی ناوەندی و فرۆشتن: تاران، شەقامی وەلیعەسر، ڕووبەڕوی پاڕکی میللەت – تاوەری میللەت – نهۆمی سێهەم – یەکەی پێنج

تەلەفون: 22658190 فەکس: 22034215

خبرنامه اینترنتی

کاربر عزیز شما می توانید با عضو شدن در خبرنامه اینترنتی از شرایط جدید نمایندگی ها، نحوه تخفیفات و تمامی اخبار های مربوط به فروش با خبر شوید.