پلێیتی کڕۆگیت
پلێیتی کڕۆگیت
تایبەتمەندییەکانی تەکنیکی کرۆگیت:
بە سرنجدان بە تایبەتمەندی تێپەڕینی تیشک و باشترین دەکارکردنی وزە، خۆڕاگری لە بەرانبەر بارودۆخی خراپی کەش و هەوا و هەروەها دەستپێوەگرتنی ئابووری و تایبەتمەندی سەرەکی میکانیکی و نەرمی و کێشی کەم و خاترجەمی زۆر و دامەزراندنی ئاسان، کۆمپانی جی لیان جی، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی پلێیتی پێچاوپێچ یان کرۆگیت بەرهەم هێناوە کە لە خوارەوەدا تایبەتمەندییەکانی ئەم پەڕانە شی دەکەینەوە:
دوو لای پلێیتی کرۆگیت بە لایەرێکی تەنکی پارێزەری ڕووبەر دادەپۆشرێ و لەسەر لایەکی پلێیتەکە کە خاوەنی لایەری خۆڕاگرە لە ئاست تیشکی uv ، چەند بابەت سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندن و پاراستنی پلێیتەکە نووسراوە.
دامەزراندنی پلێیتی پێچاوپێچی پۆلیکەربۆنات:
ڕەچاوگرتنی بابەتی ئاسایشی لە کاتی دامەزراندا :
لە کاتی دامەزراندنی پۆلیکەربۆناتدا قاچ لەسەر پلێیتەکان دانەندرێ و بابەتەکانی تری ئاسایشی لە کاتی دامەزراندا ڕەچاو بگیرترێ.
خۆڕاگر لە بەرانبەر گوشار لە ناوەوە:
پلێیتی پۆلیکەربۆناتی پێچاوپێچ لە بەرانبەر گوشار و لێداندا زۆر خۆڕاگرە. بەڵام ئەگەر بۆ هۆڵی یاریگە بەکار بهێندرێت، پێویستە پارێزەرێکی زیادی وەکوو تۆڕی کانزایی یان پلێیتی سێلایەری سێگۆشەیی بە ئەستوورایی12-10 میلیمەتری پۆلیکەربۆنات لەژێرەوەی بەکار بهێندرێت.
شێوازی دانان لەسەر سەقف:
ڕێنوێنی گشتی:
ژێرسازی(دانانی کاریتە)
لە کانزا: پڕۆفایل(باکس)8*4 تاکوو4*4 یان لەمپەڕ(بە شکڵی T) و یان زێد ( (Z و یان IPE
لە دار: لانیزۆر چوار تەختە بە پانایی6 سانتیمەتر و بڵیندایی لانیزۆر 8 سانتیمەتر
شێوازی بڕینی پلێیتی پۆلیکەربۆنات:
پلێیتی پۆلیکەربۆنات بە مشاری دەستی یان کارەبایی ڕاستەوخۆ لەسەر ددانە وردەکان(5 ددان لە سانتیمەتردا) بە ئارەزووی خۆت دەبڕدرێ.
یەکتر داپۆشین لە درێژاییدا:
بەشی داپۆشینی درێژایی دەبێ بە جۆرێک بێت کە بکەوێتە سەر کاریتە ئاسنەکان. ڕێژەی داپۆشینەکە بۆ هەموو پلێتەکانی پۆلیکەربۆنات پێویستە لانیکەم 15 سانتیمەتر لەبەچار بگیرترێ.
یەکتر داپۆشین لە پاناییدا:
داپۆشینی پانایی دەبێ دژ بە لای گشتی با لە ناوچە بێت و ڕێژەی داپۆشین پەیوەندی بە پەڕە هەیە.
چۆنیەتی جەڕبەستکردنی پلێیتی پۆلیکەربۆنات:
شوێنی کۆنی برغۆکان بۆ دامەزراندنی پلێیتەکە وەکوو دیواری ناو کەوانەی Corrugation دەبێ.
شوێنی کۆنی برغۆکان بۆ دامەزراندنی پلێیتەکە وەکوو سەقفی سەر کەوانەی Corrugation دەبێ.
دووری لێوی پلێیت تاکوو هەوەڵین برغۆ نابێ کەمتر لە 5 سانتیمەتر بێ.
کونکردنەکان دەبێ زۆر بە وردی و بە درێلی کارەبایی بکرێ. جێی سرنجە کە دەبێ لە درێلەی تەواو تیژ کەڵك وەرگیرترێ و هەمووکات تیرەی کونەکە دەبێ 4 میلیمەتر گەورەتر لە برغۆکەی کەڵکوەرگیرتراو بێت.
· بۆ باشتر باش کردنی بەرپێچ(واشەر)ەکان پێویستە کە دەوروبەری کونەکان تەواو خاوێن کرێنەوە و هیچ تەپوتۆزێکی لێنەمێنێ.
· برغۆکان دەبێ ئەوەندە تووند کرێن کە لە تەشەنەکردن بەرگری بکات بەڵام بۆ فروانبوونی پلێیتی پۆلیکەربۆنات جێگای پێویست بێڵێتەوە.
· پلێیتی پۆلیکەربۆنات هیچکات بە بزمار دامەمەزرێنن، کەڵکوەرگرتن لە بزمار بۆ ئەم جۆرە پلێیتانە تەواو قەدەغەیە و نابێ بکرێ.
تایبەتمەندی فیزیایی و میکانیکی :
تایبەتمەندی فیزیایی و میکانیکی پلێیتی ی کرۆگیت :
پاڕامیتر(دیاریکەر) |
ئیستاندارد |
یەکە |
ڕێژە |
خەستایی |
Iso 1183 |
g/cm3 |
1.2 |
خۆڕاگری لە بەرانبەر خۆڕاکێشاندا لە خاڵی شکان |
D638 |
lb/in2 |
9900 |
خۆڕاگری لە بەرانبەر خۆڕاکێشاندا لە خاڵی خۆبەدەستەوەداندا |
D638 |
lb/in2 |
9200 |
یەکەی خۆڕاکێشان |
D638 |
lb/in2 |
330000 |
خۆڕاگری چەمانەوە لە 5% خۆڕاکێشاندا |
D790 |
lb/in2 |
12400 |
یەکەی چەمانەوە |
D790 |
lb/in2 |
330000 |
خۆڕاگری لە بەرانبەر خۆڕاکێشاندا لە خاڵی خۆبەدەستەوەداندا |
D695 |
lb/in2 |
12500 |
لەسەدی تێپەڕینی تیشک(کرۆگیتی ڕوون) |
ASTM D 1003 |
% |
89 |
پلێیتی پۆلیکەربۆناتی کرۆگیتی بۆخۆی دەکوژێتەوە و لە پلە گەرمای 40- تاکوو 120 سانتیگراد بەکار دێت. هەروەها تایبەتمەنی سەرەکییەکانی تیشکیشی هەیە. خۆڕاگری لەبەرانبەر لێداندا نیزیکەی 120 قات زۆرتر لە شووشەی ئاسایییە. لە ئاست زۆربەی مادە کیمیایی و توێنەرەوەکان خۆڕاگرە. کێشی سووک نیزیک بە 2/1 شوشەی وەک خۆی ئەستوور و گواستنەوە و دامەزراندنی ئاسان و خۆڕاگری لە بەرامبەر گڕی پۆلی B 1 لە قازانجەکانی ئەم پلێیتەیە، هەروەها لە بەرامبەر گەرما و دەنگدا لەمپەڕێکی گونجاوە.