پلێیتی هالووی سێ لایەر

پلێیتی هالووی سێ لایەر

  

تایبەتمەدییەکانی پلێیتی سێ لایەر:

بە سرنجدان بە تایبەتمەندییەکانی پۆلی کەربۆنات بۆ وێنە خۆڕاگری لە بەرانبەر گوشار و لێدانی زۆر، خۆڕاگری لە بەرانبەر گەرمادا،  روونبوونی زۆر، بەردەوامی قەبارە، تایبەتمەندییەکانی تایبەتی لەمپەڕ و جیاکەرەوەی گەرمایی، خۆڕێکخەری زۆر باش، دووبارە دروستکردنەوەی ئاسان، دانان و دامەزراندنی ئاسان، هۆی هەڵبژاردن و دەکار کردنی گشتی پێک هێناوە. پلێیتی سێ لایەر لە شکڵی جۆراوجۆر و رووندا بەرهەم دەهێندرێت. کۆمپانیای جی لیان جی توانایی بەrهەمهێنانی 3 ڕەنگ لە لایەرە جۆراوجۆرەکانیدا هەیە.

 

قەبارەی بەهەم:

پلێی hollowPc لە قەبارەکانی خوارەوەدا بەرهەم دەهێندرێ:

ئەستوورایی

6-8-10-12-14mm

زۆرترین پانایی

210Cm

زۆرترین درێژایی

6m

رەنگ

لە ڕەنگی جۆراوجۆردا

گەرمای گۆڕینی بارودۆخ

135~140

 

هەر دووک لای پلێیتی سێ­گۆشەی سێ­لایەر بە لایەرێکی تەنکی پارێزەری ڕووبەر دادەپۆشرێ  لەسەر لایەکی پلێیتەکە کە خاوەنی لایەری خۆڕاگرە لە بەرانبەر تیشکی uv ، چەند بابەتێک سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندن و پاراستنی پلێتەکە نووسراوە.

تایبەتمەندییەکانی فیزیای و مکانیکی

تایبەتمەندی فیزیایی و میکانیکی مادە سەرەکییەکانی بەکارهێندراو لە بەرهەمهێنانی پلێیتی  سێ­گۆشەی سێ­لایەردا بە شێوەی خوارەوەیە:

پاڕامیتر(دیایکەر)

ئیستاندارد

یەکە

ڕێژە

خەستایی

Iso 1183

g/cm3

1.2

یەکەی خۆڕاکێشان

Iso 527

Mpa

2300

توانایی خۆڕاکێشان

Iso 527

Mpa

70

لەسەدی زۆر بوونی درێژایی

Iso 527

%

80

یەکەی چەمانەوە

Iso 178

Mpa

2350

خۆڕاگری خۆڕاکێشان

Iso 178

Mpa

>95

خاڵی نەرمایی

Iso 306

C0

145

خۆڕاگری لە بەرانبەر  لێداندا (شارپی)

Iso 179

Kj/m2

>40

لەسەدی تێپەڕینی تیشک

ASTM D 1003

%

86

هەڵمژینی ئاو

Iso 62

%

2.0

 

پلێیتی پۆلی­کەربۆناتی دوو لایەر و سێ­لایەر تایبەتمەندی ئەوەیان هەیە کە بۆخۆیان دەکوژێنەوە و لە چوارچێوەی پلەی گەرما لە 40- تاکوو 120 سانتیگڕاددا بەکاردەهێندرێن. هەروەها خاوەنی تایبەتمەندی زۆر باشی تیشکین، خۆڕاگریان لە ئاست لێدان نزیکەی 250 قات زۆرتر لە شووشەی ئاسایی­یە. لە ئاست زۆربەی مادە کیمیایی­ و توێنەرەوەکان خۆڕاگرن.

پلێیتی سێ لایەری بە هۆی تایبەتمەندییەکانی فیزیایی و میکانیکی سەرەوە لە دەکارکردنە جۆراوجۆرەکاندا سرنجی دەدرێتێ و سووک بوونی ئەو و گواستنەوەی ئاسان لە قازانجەکانی ئەوe، هەروەها  بۆ گەرما و دەنگ لەمپەڕ و جیاکەرەوەی گونجاوە.

ناونیشانی

ناونیشانی ناونیشانی نووسینگەی ناوەندی و فرۆشتن: تاران، شەقامی وەلیعەسر، ڕووبەڕوی پاڕکی میللەت – تاوەری میللەت – نهۆمی سێهەم – یەکەی پێنج

تەلەفون: 22658190 فەکس: 22034215

خبرنامه اینترنتی

کاربر عزیز شما می توانید با عضو شدن در خبرنامه اینترنتی از شرایط جدید نمایندگی ها، نحوه تخفیفات و تمامی اخبار های مربوط به فروش با خبر شوید.