تایبەتمەندی تەکنیکی ئەکریلیک (PMMA)

پلێیتی ئەکریلیکی بە بەرداوامی قبارەیی زۆر، خۆراگری لە ئاست شەپۆلی ئێلێکترۆمێغناتیسی(سەرووی بنەوش) و دەست پێوەگرتنی وزە و خۆڕاگری لە ئاست لێدان و گوشاری نزیک بە 5 قاتی شووشەی هەیە و بە زۆرترین تێپەڕینی تیشک نزیکەی92% و ڕەنگ­هەڵگری گونجاو و جۆراوجۆر کە لە ئاست بارودۆخی ئاڵوگۆڕی کەش و هەوا خۆڕاگرە، بە جێگەی شووشە جێگرێکی گونجاوە.

قەبارەی بەرهەم:

پلێیی ئەکریلیک لە قەبارەکانی خوارەوەدا بەرهەم دەهێندرێ:

ئەستوورایی

12mm تاکوو 2

قەبارەی ئیستاندارد

122 X 183 cm

زۆرترین پانایی

135 cm

زۆرترین درێژایی

6 m

ڕەنگ

لە ڕەنگی جۆراوجۆردا

پلەی گۆڕێنی شێواز

71~ 102

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەر دووک لای پلێیتی تەخت و ئاجداری ئەکریلیک بە لایەرێکی تەنکی پارێزەری ڕووبەر کە توانایی تێرمۆفۆرمینگی هەیە، داپۆشراوە.

تایبەتمەندی فیزیایی و میکانیکی:

تایبەتمەندی فیزیایی و میکانیکی مادە سەرەکییەکانی بەکارهێندراو لە بەرهەمهێنانی پلێیتی (PMMA) دا  بە شێوەی خوارەوەیە:

پاڕامیتر(دیاریکەر)

ئیستاندارد

یەکە

بارودۆخ

ڕێژە

یەکەی خۆڕاکێشان

D638

g/cm3

23 ċ

205-303

توانایی خۆڕاکێشان

D638

Kg/cm2

23 ċ

563-780

لەسەدی زۆر بوونی درێژایی

D638

%

-----

2-7

خۆڕاگری چەمانەوە

790D

Mpa

23 ċ

84-120

خۆڕاگری لە بەرانبەر  لێداندا (شارپی)

D256

Kj/cm2

inch 2/1*2/1

1.6-2.2

لەسەدی تێپەڕینی تیشک

-----

%

-----

92

کێشی تایبەت

D792

-----

----

102

دەرئەنجامی شکانی تیشک

-----

-----

23 ċ

1049

 

خۆڕاگری کیمیایی:

خۆڕاگری پلێیتی ئەکریلیک لە بەرانبەر هەندێک لە مادە کیمیایی­یەکاندا بە شێوەی خوارەوەیە:

مادەی کیمیایی

20 ċ

50 ċ

ترشی ئەسێتیک5%

زۆر باش

باش

ترشی ئەسێتیک5%

خراپ

خراپ

ترشی بەنزەویکی تێرکراو

زۆر باش

باش

ترشی فۆرمیک35%

زۆر باش

زۆر باش

ترشی فۆرمیک50%

باش

باش

ترشی فۆرمیک98%

خراپ

خراپ

ترشی هیدرۆکلۆریک35%

زۆر باش

باش

ترشی نیتریک50%

باش

ناونجی

ترشی سولفوریک60%

باش

باش

سۆدیۆم کلۆراید

زۆر باش

زۆر باش

ئێسیل ئەلکۆڵ40%

زۆر باش

زۆر باش

ئێسیلێن گلیکول

زۆر باش

زۆر باش

ڕۆنی سلیکۆن

زۆر باش

زۆر باش

تۆلۆئێن

خراپ

خراپ

بەنزین

باش

ناونجی

نەوتی کوورە

باش

ناونجی

کرۆزین

باش

باش

 

  • زۆر باش: پاش تێپەڕینی 30 ڕۆژ لە کەوتنەبەری بەردەوامی مادەی کیمیایی­یەکان، هیچ ئاڵوگۆڕییەکی بەسەردا نایە.
  • باش: پاش تێپەڕینی 30 ڕۆژ لە کەوتنەبەری بەردەوام مادەی کیمیایی، هەروا دەمێنێتەوە یان تۆزێک زەرەری لێدەدرێ.
  • ناونجی: دوای تێپەڕینی 7 ڕۆژ کەوتنەبەری بەردەوامی مادەی کیمیایی، ئەم مادە توێنەرەوەیە، دەتوانێ ببێتە هۆی نەرم بوون و هەڵمسانی پلێیتی ئەکریلیک.
  • خراپ: بۆ بەکارهێنان لە کەوتنەبەری بەردەوام، ڕاناسپێردرێ.

بەکارهێنان:

پلێیتی ئەکریلیک بە هۆی تایبەتمەندی زۆر باش لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕی پلەی گەرمادا و لە بەرابەر بە ئاڵوگۆڕی بارودۆخی کەش و هەوادا خۆڕاگرە و لە بەرواردکردن لەگەڵ شووشەی ئاساییدا لەسەدی هەڵمژینی نمی کەمتری هەیە و لە بەرانبەر ڕاتڵەکانی گەرماییدا لە شووشە خۆڕاگرترە و ئەگەر بشکێت وردەشووشەی تیژی نییە. بۆ بەکارهێنانی ئەم پلێیتە بۆ وێنە دەتوانرێ بە بابەتەکانی خوارەوە ئاماژە بکرێ:

  • دەکارکردنی پیشەیی، ژوور و داپۆشەرەکانی پاراستن، سەرپۆشی مەخزەنەکان، بۆری ڕووناک، پیشەی گواستنەوە
  • کڵاوڕۆژنە و پەنجەرەی بیناکان
  • سەقف و دیوارەکانی ناسەرەکی
  • پانێل یان تەختەی ڕێکلام و دابەشکاریکردن(پاڕتیشێنکردن)
  • دێکۆراسیۆنی ئۆفیس و ماڵەکان

کاونتەری تەلەفونی گشتی و...

ناونیشانی

ناونیشانی ناونیشانی نووسینگەی ناوەندی و فرۆشتن: تاران، شەقامی وەلیعەسر، ڕووبەڕوی پاڕکی میللەت – تاوەری میللەت – نهۆمی سێهەم – یەکەی پێنج

تەلەفون: 22658190 فەکس: 22034215

خبرنامه اینترنتی

کاربر عزیز شما می توانید با عضو شدن در خبرنامه اینترنتی از شرایط جدید نمایندگی ها، نحوه تخفیفات و تمامی اخبار های مربوط به فروش با خبر شوید.